KDP Logo

پارتی دیموکراتی کوردستان

لقی شەشی ئەورۆپا

لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان وێبینارێکی تایبەتی بۆ هەڤاڵ مامۆستا قادر قەچاخ ساز كرد

لە بەردەوامیی چالاکییە هۆشیاری و ڕێکخراوەییەکاندا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٦، لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان وێبینارێکی تایبەتی لە ڕێگای بەرنامەی (ZOOM) بۆ هەڤاڵ مامۆستا قادر قەچاخ، بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخست.

وێبینارەکە لەژێر ناونیشانی:

«شۆڕشی گوڵان، تێکۆشانی ڕەوای میللەتێکی هەقخواز و لە چاڵنانی پیلان و خەونەکانی نەیارانی کورد» بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی گوتەکانیاندا، مامۆستا قادر قەچاخ تیشکی خستە سەر قوربانییەکانی گەلی کورد و ڕایگەیاند:

"دەستکەوتەکانی ئەمڕۆمان، بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدان، خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی، ئەنفالکراوەکان و قارەمانێتی و نەبەردی پێشمەرگەیە. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە وەک بیلبیلەی چاومان پارێزگاری لەم دەستکەوتە نیشتمانی و

نەتەوەییانە بکەین."

وێبینارەکە بە بەشدارییەکی بەرچاوی هەڤاڵان و کادیرانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆ و بیروڕا لەسەر قۆناغە مێژووییەکانی شۆڕش و پاراستنی قەوارەی هەرێمی

کوردستان ئاڵوگۆڕ کران.

پەیمانگای پێگەیاندنی كادیران

٣١ـ٥ـ٢٠٢٦

ئەلبوم (2)
1.jpg
2.jpg
گەڕانەوە بۆ پەڕەی سەرەکی