KDP Logo

پارتی دیموکراتی کوردستان

لقی شەشی ئەورۆپا

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و موسەننا ئه‌لسامەڕائی دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/1، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگیى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیى هاوکاری و هەماهەنگیی لایه‌نه‌ سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سه‌قامگیریى وڵات بپارێزێت.

دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌ كه‌ بوو.

ئەلبوم (1)
Twu__2026_06_01_h14m22s52__ER.jpg
گەڕانەوە بۆ پەڕەی سەرەکی