KDP Logo

پارتی دیموکراتی کوردستان

لقی شەشی ئەورۆپا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 6/1، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کرد.

لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

ئەلبوم (1)
gnjhj__2026_06_01_h16m31s8__ER.jpg
گەڕانەوە بۆ پەڕەی سەرەکی