جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى كوردستان
بنه‌ماڵه‌ى سه‌ر به‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان
ئه‌مرۆ 31/7/2010 یادێكى غه‌مناكه له‌مێژووى پڕ له‌سه‌رفرازى نه‌ته‌وه‌كه‌مان، چونكه بیست و حه‌وت ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ بوو رژێمى به‌عسیی له‌ناوچوو یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ته‌واوكردنى مه‌رامه نه‌گریسه‌كانى له‌ته‌عریب و ته‌بعیس و گۆڕینى بارى دیمۆگرافى كوردستانه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكى مه‌ترسیدارتر برد ئه‌ویش راگه‌یاندنى شه‌ڕى جینۆساید و قڕكردنى گه‌لی كوردستان بوو به‌ئاشكرا و بێ گوێدانه پرنسیپه‌كانى نێو ده‌وڵه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ .
هه‌ر له‌مرۆژه بوو رژێمى به‌عسیی له‌ناوچوو ده‌ستى كرد به‌راپێچكردنى هه‌شت هه‌زار پیاوى سڤیل و بێتاوانى بارزانى و له‌ناو ماڵه‌كانى خۆیان دا له‌قوشته‌په‌وه به‌ره‌و بیابانه‌كانى عه‌رعه‌ر وباشوور راپێچیان كردن و له‌وێش زینده‌به‌چاڵیان كردن.
ئه‌گه‌رچى هه‌ڵمه‌تى جینۆساید‌كردن و له‌ناوبردنى نه‌ته‌وه‌ى كورد و كوردستان به‌زینده به‌چاڵكردنى بارزانیه‌كان ده‌ستى پێكرد به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى مه‌ترسیدارتر بوو بۆ هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌تر كه هه‌موو كوردستانى گرته‌وه‌و وێراى هه‌شت هه‌زار بارزانى سه‌د و هه‌شتاو دوو هه‌زار كه‌سیی بێتاوانى گه‌رمیان و هه‌زاران خه‌ڵكى سڤیلى له ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى تریشى گرته‌وه كه ساڵه‌هایه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژیان كه‌چى له‌سه‌ر خاك و ماڵى خۆیان ده‌ركران و زینده به‌چاڵ و شه‌هید كران.
ئه‌مرۆ كه یادى هه‌شت هه‌زار روحى بێتاوانى بارزانیه زینده به چاڵكراوه‌كان به‌رز راده‌گرین، ئه‌وه‌مان له‌یاده كه رووفاتى پیرۆزى به‌شێك له‌و قوربانیانه‌مان به‌خاكى پاكى كوردستان شاد بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام رووفاتى سه‌دان هه‌زار شه‌هیدى ترمان هێشتا نازانرێ له‌كوێن یا هێشتا كارى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاترى ماوه. بۆیه داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه كارى جیددى تر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كار بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌واوى روفاتى پیرۆزى شه‌هیدانمان بكرێ و به‌رێگه‌ى زانستى هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى ناو‌و خانه‌واده‌ى شه‌هیدانمان بده‌ین.
جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى كوردستان
ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان سه‌رفرازین كه یادى ئه‌و شه‌هیدانه به‌رز راده‌گرین و به‌چاوى خۆمان چاره‌نووسی جه‌للاده‌كانى گه‌لى كوردستان مان بینى به‌چ رۆژگارێك و چاره‌نووسێكى نه‌خوازراو گه‌یشتن و هه‌رێمى كوردستانیش به‌هه‌وڵ و قوربانی و فرمێسك و خوێنى شه‌هیدان له‌ئاستێكى به‌رز دایه و رۆژ له‌دواى رۆژ هه‌وڵى چه‌سپاندنى زیاترى دیموكراسیی و به‌رقه‌راربوونى ئاشتى و سه‌قامگیرى و بوژارندنه‌وه ده‌دات .
ئه‌وه‌شمان بینى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به‌چه‌ك و خۆسه‌پاندن به‌هێزه به‌چ ئاینده‌یه‌ك گه‌یشتن.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مرۆ دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق و په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش تاوانه‌كانى رژێمى به‌عسی ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى كوردستان، به‌تاوانى شه‌ڕى جینۆساید وقڕكردنى میلله‌تێك به‌فه‌رمیی ناساندووه به‌ڵام خه‌باتى یاساییمان هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ ناساندنى پترى ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه به‌هه‌موو دونیا و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ماددى و مه‌عنه‌وى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ده‌ستگیركردن و به‌سزاى یاسایى گه‌یاندنى هه‌ر تاوانبارێك كه مابێ و هه‌میشه زیندوو كردنه‌وه‌ى یادى ئه‌و شه‌هیدانه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ك ته‌نها له‌مێژووى عیراق به‌ڵكو له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیش دا كاره‌ساتى له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
دووباره سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ یادى هه‌شت هه‌زار بارزانى سڤیل و بێتاوانى ئه‌نفالكراوو ته‌واوى شه‌هیدانى ئه‌نفال و شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
31/7/2010