به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ڵاحه‌دین، له‌گه‌ڵ کریستۆفه‌ر هیڵ، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێڕاق کۆبووه‌وه.
له دیداره‌که‌دا، دوایین پێشڤه‌چوونه‌کان پڕۆسه‌ی سیاسی له عێڕاق و پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و بیروڕاو هوڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێڕاق خرانه به‌ر باس.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستانی بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو، که بریتییه له پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتمانی بنکه فراوان، که هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداری تێدا بکه‌ن. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها، ته‌ئکیدیشی له‌وه کرده‌وه که ئه‌و داخوازییانه‌ی کورد، له کاتی گفتوگۆکانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه ده‌یانخاته‌ڕوو، ته‌نها بۆ به‌هێزکردنی عێڕاقه، به تایبه‌تی له رووی ده‌ستوورییه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێڕاق، کریستۆفه‌ر هیڵ، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که: "شاندێکی پایه‌به‌رزی کۆشکی سپی، له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا، سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر ده‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر میکانیزم و چۆنیه‌تی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێڕاق.