|
|
|

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برا كوردە ئێزدییەكانەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئێزدیانی كوردستان و جیهان دەكەم .
هیوادارم ئەم جەژنەیان هەموو ساڵێ بە خۆشی و كامەرانی لە كوردستانی سەرفراز و لە سایەی ئەزموونی دیموكراتی هەرێمی كوردستاندا بۆ بگەڕێتەوەو، بە یەكریزی رۆڵەكانی گەلەكەمان كە كوردی ئێزدی بەشێكی گرنگن لە رەسەنایەتییەكەی بتوانین مافی گشت پێكهاتەكان و مافە ئایینیەكانی ئەو پێكهاتە لە عێراقی فیدراڵ و دیموكرات دەستەبەر بكەین.
جارێكی دیكە جەژنی چلەی هاوین لە هەموو و خوشك و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكەم و هەموو جەژنێك هەر لە خۆشیدا بن.
مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 29/7/2010
|
|
|
|