|
|
|

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. (به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) و (ئه‌رسه‌لان بایز) نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی) و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (عه‌بدولموهه‌يمین بارزانی) و چه‌ندين وه‌زیر و كونسوڵخانه‌ی وڵاته بیانه‌كان له هه‌رێم و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مه‌راسیمێكدا یادی (27) ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان له‌گۆڕستانی شه‌هیدان له‌بارزان به‌ڕێوچوو.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وه‌زاد هادی) به‌خێرهاتنی میوانانی ئاماده‌بووی مه‌راسیمه‌كه كرد.
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و و تێیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد (27) ساڵ له‌مه‌وپێش له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی پیشووی عێراق و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌نفال كران، پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌به‌رده‌م چاوی هه‌موو وڵاتانی دونیا وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌نجام درا.
د. به‌رهه‌م ساڵح گوتی : رژێمی به‌عس كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌ڤه‌ری بارزان له‌سه‌ر نه‌خشه نه‌هێڵێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شی بۆ نه‌چووه سه‌ر، چونكه ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌م شوێن بوو كه تێدا رێبازی ن كوردایه‌تی تێیدا سه‌ری هه‌ڵدا.
دواتر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستا (هه‌نێ) خوێندرایه‌وه وپاشانیش ناجینه‌ی گوڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌نفالكراوه‌كان داندرا.
|
|
|
|