ئێواره‌ی 29/7 له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیكی ڵارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌هۆڵی سه‌نته‌ری كاروباری په‌نابه‌ران له‌شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوسوێڵز له‌نێوان لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لیڤه‌رپوڵ سازدرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیك هه‌ڤال ( فكری بارزانی ) و به‌رپرسی رێكخراوی سیدنی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیك هه‌ڤال ( یاسین بارزانی ) و كارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیك هه‌ڤال ( هیوا رواندوزی ) ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه‌به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئوسترالیا جوتیار مه‌حمود بابانی و به‌رپرسی كه‌رتی رێكخستنی سیدنی دڵشاد عه‌بدوڵڵا و به‌رپرسی كۆمیته‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان كاوه‌جه‌لال شێره‌و كارگێڕی راگه‌یاندنی كۆمیته‌و په‌یامنێری راگه‌یاندنه‌كان و پیوكه‌ی میدیا سیروان به‌رزنجی ئاماده‌یبوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، پاشان فیكری بارزانی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسفیكی پارتی پیرۆزبایی خۆی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتی له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و به‌كارێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌ژمار كرد، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنه‌وه‌ی نوێنه‌ری به‌شداربووی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كرد له‌ئوسترالیا، له‌وته‌یه‌كیشیدا به‌رپرسی لیژنه‌ی پاسفیكی پارتی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌موو لایه‌ك و كورد نرخاند.
پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانی ئوسترالیاوه‌ئه‌م پێشوازی و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌به‌رزنرخێندرا و سوپاسی هه‌ڵوێستی برایانه‌یان كرا، به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئوسترالیا جوتیار بابانی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی دڵسۆزی كورد به‌گشتی و هاوپه‌یمانی و ته‌بایی لیستی كوردستانی به‌تایبه‌ت وه‌سفكرد، هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی ڵاسیفیک
سیدنی-ئوسرالیا