|
|
|

ئێواره‌ی رۆژی 30-7-2010 موئه‌یه‌د ساڵح باڵیۆزی نوێی عیراق به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی عیراق له‌ئوسترالیاو نیوزلاند، له‌هۆڵی نه‌ورۆزی ناوچه‌ی فێرفیڵدی شاری سیدنی میوانداری حزب و رێكخراوه‌سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی عیراقی كرد، له‌م میواندارییه‌دا،به‌ڕێز( هه‌ڤال عزیز سیان ) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له ئوسترالیا و موحسین سامه‌ڕایی كۆنسوڵی عیراق له ئوسترالیا و به‌رپرسانی ڵارتی دیموكراتی كوردستان كه پێك هات بوون له هه‌ڤالان ( فكری بارزانی ) به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیك و (یاسین بارزانی)به‌رپرسی ڕێكخراوی سیدنی و ئه‌ندامی ناوچه و ( ره‌شید زاویته‌یی ) ئه‌ندامی چالاكی پارتیمان و به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئوسترالیا ئاماده‌یبوون.  سه‌ره‌تا باڵیۆزی نوێی عیراق به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوونیان، پاشان له‌سه‌ر رۆڵ و گرنگی باڵیۆز‌و باڵیۆزخانه‌وتی: حه‌زده‌كه‌م ئاماژه‌به‌پێنج خاڵی گرنگ بده‌م كه‌باڵیۆزخانه‌له‌وڵاتی غوربه‌تدا واته‌ده‌بێت وه‌ك ماڵی خۆتان سه‌یری بكه‌ن و كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌بێت به‌شێك بێت له‌باڵیۆزخانه‌و باڵیۆزخانه‌ش ده‌بێت هه‌رده‌م له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت له‌و وڵاتانه‌و به‌ته‌نگیانه‌وه‌بچێت و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژبكات وه‌ك، دووه‌م خاڵیش ده‌بێت باڵیۆزخانه‌ڵابه‌ند بێت به‌وڵاته‌كه‌یه‌وه‌و په‌یامی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕاستی و دروستی بگه‌یه‌نێت و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ره‌چاو بكات، خاڵی سێیه‌م وه‌ك باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ئوسترالیا ده‌بێت گرنگی بده‌ین به‌سامانه‌سروشتییه‌كانمان وه‌ك نه‌وت و كشتوكاڵ كه‌هه‌موو ده‌زانین وڵاتێكی كشتوكاڵی وه‌ك عیراق به‌بۆنه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی ئێستا بیابانێكه‌به‌لێكدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو له‌رووی كشتوكاڵه‌وه، هه‌روه‌ها ئوسترالیا وڵاتێكی سه‌وزو ده‌وڵه‌مه‌نده‌له‌باره‌ی كشتوكاڵه‌وه‌بۆیه‌ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌م رووه‌وه‌ڵه‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئوسترالیا به‌هێزتر بكه‌ین، خاڵی چواره‌م رۆڵی باڵیۆزه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كانی ئوسترالیا وه‌ك خاڵی پێنجه‌میش چۆن ئوسترالییه‌كان ئاشنابكه‌ین و بیانناسێنین به‌كلتورو شارستانیه‌ت و مێژوی وڵاته‌كه‌مان. پاشان ده‌رگای پێشنیار‌و پرسیاری بۆ ئاماده‌بووان كرده‌وه‌و گوێبیستی چه‌ندین پرسیار‌و پێشنیاربوو له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه. لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی پاسیفیك سیدنی _ئوسترالیا
|
|
|
|