ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرد ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان له كه‌ركوك رابگرن “چونكه گۆڕانكاریی دیمۆگرافی له‌و پارێزگایه روویداوه”.
ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له نامه‌یه‌كدا كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندانان و نوسینگه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی)و پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوك كراوه داوای كردووه ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان له‌و پارێزگایه رابگیرێت.
وةك له نامه‌كه‌ی ئةو ئه‌نجومه‌نةدا هاتووه “به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه دیمۆگرافییه‌ی له ساڵی (2003)ه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك كراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌كانی ماده‌ی (23)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ژماره (21)ی ساڵی (2008) جێبه‌جێ نه‌كراوه كه تایبه‌ته به وردكاریكردنی تۆماری ده‌نگده‌ران و نه‌هێشتنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له موڵكی گشتی و تایبه‌تدا له‌و پارێزگایه روویداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و بینا به سیفه‌تێكی نایاسایی دروستكراون و ژماره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر له خه‌ڵك هاتوونه‌ته ئه‌و پارێزگایه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كه‌ركوكه‌وه نییه داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان له‌و پارێزگایه رابگیرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و پێشێلكارییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك له چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركوك‌و ژماره‌یه‌ك له پیاوماقوڵانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك پێكهاتووه.