|
|
|

ئارێز ئه‌حمه‌د .. كۆنگریسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بریارنامه‌یه‌كی به ناو "بایه‌خ به كه‌لتوور و مێژوو"ه په‌سه‌ند كرد و له‌و بریارنامه جه‌ژنی نه‌ورۆز به فه‌رمی ناسرا وه‌و پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه رێز له‌و جه‌ژنه ده‌گرن ده‌كات.
مایكل هوندا نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا وتاری خۆی له كۆنگریسی ئه‌مریكا له‌باره‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌و جۆره ده‌ستپێده‌كات: ئومێد ده‌كه‌م ساڵێكی پرپیت بێت بۆ ئه‌مریكی – ئێرانیه‌كان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌گرن.
كۆنگریسی ئه‌مریكا پیرۆزبایی و به‌فه‌رمی ناسینی جه‌ژنی نه‌ورۆز به 384 ده‌نگی ئه‌رێنی له‌به‌رامبه‌ر 2 ده‌نگی نه‌یار په‌سه‌ند ده‌كات و له‌و بریانامه رێز له كوروش پاشای ئیمپراتوریای ئێران ده‌گیرێت.
شایانی ئاماژه‌یه له‌و بریارنامه هاتووه: زیاتر له 300 ملیۆن كه س له جیهان رێوره‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن.
KTV
|
|
|
|