عه‌تا بانه‌یی ــ ستۆکهۆڵم...
به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه‌و ڕێکخراوی ستۆکهۆڵم و به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 16/3/2010 ، له که‌نیسه‌ی فریدریک ئه‌دۆلف له ستۆکهۆڵم ، له‌لایه‌ن فیدراسیونی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له سوید ، بیست و دوه‌مین ساڵیادی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رزو پیرۆز یادکرایه‌وه .
له‌م یاده‌دا چه‌ندین به‌رپرس و نوێنه‌رانی پاته سویدیه‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویدی ئاماده‌بون و ووتریان پێش که‌ش کرد .
ووتاری فیدراسیونی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له‌لایه‌ن شه‌رمین بوزئه‌رسه‌لان.
ووتاری پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات موناسالین
ووتاری پارتی مودیرات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار مارگرێتا سیدرفیلد
ووتاری پارتی گه‌ل له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی گه‌ل یان بیورک لوند
ووتاری پارتی چه‌پ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئولێ
ووتاری کریستن دیموکرات له لایه‌ن په‌رله‌مانتار دێسرێ ئینگستروم
ووتاری پارتی ژینگه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار بودیل سیبالوس
ووتاری کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسیه‌کانی کوردی و کوردستانی له سوید له‌لایه‌ن ئاری نوری
پێش که‌ش کردنی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک به‌ده‌نگه‌وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند پرشنگ توانا
هه‌روه‌ها به‌شداری هونه‌رمه‌ند ڕێکه‌ش به چه‌ند ئاوازێک و هونه‌رمه‌ند عیسمه‌ت به شمشاڵ .
شایانی باسه که به‌رپرس و نوێنه‌رانی پارت و هێزه‌سیاسیه‌کان و ژماره‌یه‌کی زۆری نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سیایه‌تی سیاسی و کوردانی هه‌رچوار به‌شه‌کانی کوردستان و دۆستانی سویدی ئاماده‌بون .
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌کان له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس کورۆ باكسی به‌ڕێوه‌چوو .

