|
|
|

له به‌رواری 16/03/2010 له کات ژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ له‌لۆرنس کێرشه،به ئاماده بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له کوردستانیانی شاری نورنبێرگ و ده‌وروبه‌ر‌ی ، سه‌ره‌تای یاد کردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێز لێنان له گیانی پاکی به‌رزه‌فڕی پێنچ هه‌زار که‌س له‌ئافره‌ت ومنداڵ و خه‌ڵکی بێتاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ستاین ،به‌ر له 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 16/03/1988 له کات ژمێر 11ی به‌یانی کاره‌ساتێکی گه‌وره خوڵقا به سه‌ر خه‌ڵکی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ر‌ی که بۆته مۆرێکی ڕه‌ش به ناوچاوانی به‌عسیه‌کان و شۆڤێنیه‌کان ،بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی کۆن ونوێدا که ڕژێمێک میلله‌تی خۆی کیمیاباران بکات ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر بهێنێت ،که له چرکه ساتێکدا پێنچ هه‌زار ئافره‌ت و منداڵ و پیر و خه‌ڵکی بێ‌تاوان و گیانی خۆیان سپارد ،ژینگه‌ی ناوچه‌که ژه‌هراوی بکه‌ن ،دیاره ئه‌م کیمیابارانه به‌س له شاری هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو ،بگره زۆربه‌ی زۆری گونده‌کانی بادینان و قه‌رداخ و دۆڵی بالیسان وزۆر ناوچه‌ی تری کیمیابارانیان کرد ،بۆیه ده‌بێت بۆ هه‌میشه‌یی ڕێز له قوربانیان و که‌س وکاری قوربانیان بگیرێت چی له‌لایه‌ن حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی و چی له‌لایه‌ن حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان چی له‌لایه‌ن ئه‌و ووڵاتانه‌ی که چه‌کی کیمیای قه‌ده‌غه‌کراو ویان به ڕژێمی به‌عس فرۆشتبوو ،ده‌بێت ئه‌و ووڵاتانه قه‌ره‌بووی که‌س وکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه کانی تر بکه‌ن و داوای لێبوردنیان لێبکه‌ن هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه بڕ له مه‌رگه ساته‌دا ،کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زامێکی یه‌کجار ناخۆش و پڕ ئازاره له مێژووی میلله‌ته‌که‌ماندا ،بۆیه ده‌بێت به زووترین کات ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه به جینۆساید بناسرێت ..سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش نه‌وی ده‌که‌ین بۆ یه‌که به‌یه‌که‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدانی و ناوه‌چه‌کانی تر کیمیاباران کراو ..نوسراوێکمان به زمانی ئه‌ڵمانی له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نوسرا بوو درا به ئه‌ڵمانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌م ڕۆژدا چی به‌سه‌ر میلله‌تی کورد‌و شاری هه‌ڵه‌بجه هاتووه ،دوایی دوو کات ژمێر کۆتایی هات به یاد کردنه‌وه که .. ڕێکخراوی /نورنبێرگ ڕاگه‌یاندنی/ لیژنه‌ی ناوچه‌ی میونشن 

|
|
|
|