به‌رنامه‌ی (حه‌دیسولیه‌وم) له‌كه‌ناڵی (روسیا ئه‌لیه‌وم) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پ: كوردستان چ پێناسه‌یه‌كی هه‌یه، جیاوازی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا چییه؟
و/ سه‌ره‌تا به‌خێر بێن بۆ كوردستان.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له عێراقدا دوو نه‌ته‌وه شان به‌شانی یه‌كتر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ره‌ب و كورد بونیاتنرا، له عێراقدا عه‌ره‌ب و كورد دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كین، هاوشانی یه‌كتر ده‌ژین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی عه‌ره‌ب و كورد بونیات نه‌نرا، ئه‌م بارودۆخه تا ساڵی 1991 به‌م شێوه‌یه مایه‌وه و تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد، ئه‌و كات هاوكێشه‌ی سیاسی له‌عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گۆڕانی به‌سه‌ر هات، له‌هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یش گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست كورد پارێزگاریان له‌سروشتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان كردبوو و خه‌باتیان ته‌نیا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریكردن له مۆركی سروشتی نه‌ته‌وایه‌تی بوو. دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 بارودۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌خوه بینی و كورده‌كان مافی ئه‌وه‌یان به خۆدا خۆیان مۆلكداریه‌تی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن، له‌رێگه‌ی "حوكمی زاتییه‌وه".
دوای روخاندنی رژێمی "سه‌دام حوسێن" له‌ساڵی 2003دا، كورد رۆڵێكی زۆر گرنگی له پرۆسه‌ی سیاسی و دانانی ده‌ستوری عێراقدا هه‌بوو، وه‌ك ده‌زانن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش سه‌رتاپای عێراق هه‌ڵبژاردنی به‌خۆیه‌وه بینی، بارودۆحه‌كان دوای 2003 گۆڕانیان به‌سه‌ر هات و بارودۆخی ئاسایشی عێراقی شڵژانی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گه‌لی كورد توانی ئاسایشی تایبه‌ت به‌خۆی له‌م هه‌رێمه‌دا بچه‌سپێنێت.
پ: پێشتر هه‌ندێك ناكۆكی ئایدۆلۆژی له نێوان به‌غدا و كوردستان روویاندا، ئایا ده‌كرێت له‌ئێستادا پێ بنێنه ناو قۆناغێكی نوێوه؟.
و/ له‌رابردوو ناكۆكییه‌كان به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی مافه‌كانمان سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، ئێستا عێراق ده‌ستورێكی هه‌یه كه ئه‌ركی هه‌ر دوولای دیاری كردووه، كورد نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه ده‌كات كه عێراقی نوێیان دامه‌زراندووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌نده‌كانی ده‌ستور له‌به‌ر چاو بگرێت، پێم وایه له‌داهاتوودا هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵنادات.
پ:پێتان وایه هه‌ڵًبژاردنی عێراق هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان؟.
و/ ئێمه به پرۆسه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین.
پ: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ مانایه‌كی بۆ گه‌لی كورد هه‌یه و ده‌ستكه‌وته‌كانی چین؟.
و/ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه دیاریكردنی نوێنه‌رانی كورده له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌توانین ناوی بنێین به‌ره‌یه‌كی دیكه‌و چه‌كی ده‌ستمان ده‌ستوره.
پ: ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری كردبێت به‌عێراقێكی دیكه‌ی ناوبردووه، ئه‌مه مانای چییه؟ له‌داهاتوودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێشخستنی كوردستانه‌وه هه‌یه؟.
و/ ئێمه به‌شێكین له عێراق، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به خاكی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، پێی ناڵێن شتێكی جیاواز له عێراق، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌قامگیری ئاسایش له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رقه‌راره، هه‌روه‌ها رۆشنبیریی و داب و نه‌ریت و مێژووی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه.
پ: ده‌تانه‌وێت بڵێن ئێره له‌رووی ئه‌منیه‌وه عێراقێكی سه‌قامگیرتره، گرنگی ئه‌مه چییه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ پێشخستنی عێراقه یا بۆ سه‌رنج راكێشانی خه‌ڵكه؟.
و/ بێگۆمان، به‌رقه‌راریی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سایه‌ی سه‌قامگیری ئاسایش هۆكاری سه‌رنج راكێشانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانه، به‌رقه‌راری ئاسایش له كوردستان پانتایی كاركردنی وه‌به‌رهێنه‌رانه، پاشان بۆ ناوچه‌كانی دیكه عێراق.
پ: ئایا كورده‌كانی عێراق خۆیان به عێراقی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟.
و/ رۆشنبیری لێخۆشبوو‌ن سه‌رچاوه‌ی شانازیمانه، كورد به سروشت باوه‌ڕیان به‌گیانی لێخۆشبوو‌ن هه‌یه، له‌ساڵی 1991دوو خاڵی سوپای عێراق خۆیان راده‌ستی هێزه كوردییه‌كان كرد، ئه‌و سوپایه‌ی كه هێزه‌كانی چوار هه‌زار و (500) گوندی له‌رێگه‌ی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ و كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان وێران كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌ربازێكی عێراقی سوكایه‌تی پێ نه‌كرا و پله‌ی سه‌ربازیشی لێ نه‌سێندرایه‌وه، به‌ڵكو به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا و به‌گیانی لێبوورده‌یی ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كرانه‌وه. تا ده‌ستورێكی نوێ له‌عێراقدا بوونی هه‌بێت، ئێمه عێراقیین، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه كوردی عێراقین.
پ: ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا چه‌ند سه‌ربه‌خۆیه؟.
و/ ده‌ستوری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵییه، كوردستانیش ناوچه‌یه‌كی پارێزراوه و به‌شێكه له‌م وڵاته.
پ: دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، ئاینده‌ی عێراق چۆن ده‌بینن؟.
و/ مانگێگ به‌ر له ئێستا چاوم به سه‌رۆك ئۆباما كه‌وت و ئه‌م پرسه‌مان تاوتوێكرد، پرسیارم لێیكرد ئایا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانتان له عێراق، به‌مانای ته‌واوبوونی به‌رپرسیارێتیتانه له‌وه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا رووده‌دات، له وه‌ڵامدا پێی راگه‌یاندم كه كشانه‌وی هێزه‌كانیان به‌مانای ته‌واوبوونی به‌رپرسیارێتی نییه، گوتیشی، راسته هێزه‌كانمان له عێراقه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیتان به ئه‌مه‌ریكاوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پ: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و روسیا چۆن ده‌بینن؟.
و/ ئێمه مه‌به‌ستمان په‌یوه‌ندی توندوتۆڵه، جا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه له‌نێوان عێراق و روسیا یا له‌نێوان كوردستان روسیا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا تێبینیمان كردووه په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا نییه، ئێستا وا خه‌ریكه هه‌ست به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌كرێت، به‌ڵام له كوردستان تا ئێستا روسیا ئاره‌زوی خۆی نیشان نه‌داوه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی جدی له‌لایه‌ن روسیاوه تێبینی بكه‌ین.