|
|
|

وته‌بێژێك به ناوی ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و لێدوانه‌ی راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، له به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕال تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستاش كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه‌و به جۆره‌ها بیانوو، كرداره‌كه دووا ده‌خات.
ئه‌وه له حاڵیكدایه كه به‌پێی ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، و به ره‌چاو كردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستی كۆمیسیۆنی ناوبراوه، ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌وه‌نده درێژه بكێشێت.
له لایه‌كیتر، لێره‌و له‌وێ هه‌واڵی مه‌ترسیدارمان پێده‌گات، كه له ناو كۆمیسیۆن خه‌ڵكانێك، هه‌وڵده‌ده‌ن، ده‌ست ببه‌نه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به سوودی لایه‌ك و له زیانی لایه‌كیتر، بیانگۆڕن. ئێمه له ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نیگه‌رانی قووڵی خۆمان له‌مباره‌یه‌وه راده‌گه‌یێنین و پێمانوایه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، پێویسته خۆی له هه‌موو ئه‌و كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه بپارێزێت، كه گومان ده‌خاته سه‌ر پاكی و سه‌ربه‌خۆیی كۆمیسیۆن و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یێنین، كه كێشه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كوردستانیش، ره‌نگه پێشه‌كییه‌ك بێت بۆ پیلانی مه‌ترسیدار‌ی گۆڕێنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه ئێستا نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن له به‌غدا پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له كۆتایی داوا له كاربه‌ده‌ستانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، به راشكاوی هۆی دوواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، به ده‌نگده‌رانی سه‌رانسه‌ری عێراق رابگه‌یێنێت و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكاته‌وه، كه پیلانه‌كه به ته‌واوی پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
وته‌بێژێك به ناوی ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان. 12/3/2010.
|
|
|
|