(ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه)ی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق، دووپاتیكرده‌وه، لاریمان نییه كه دووباره (جه‌لال تاڵه‌بانی) ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار.
(ئه‌بوڕیشه) كه وه‌ك كیانێك له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی وه‌حده‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی (جواد بۆلانی) وه‌زیری ناوخۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه، له لێدوانێكدا گوتی: كورد عێراقین و هیچ تێبینیه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كوردێك ببێته سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بكات و یه‌كێتی و سه‌قامگیری عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات و ته‌وافوق له نێوان سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان فه‌راهه‌م بكات.
(ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه)ی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، كه لاریمان نییه دووباره (جه‌لال تاڵه‌بانی) ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ناوبراو گوتیشی: لیسته‌كه‌ی ئێمه له گه‌ڵ هه‌موو لیسته‌كانی تر نزیكه و هیچ هێلێكی سووری نییه.