|
|
|

به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به فه‌رمانی ئێران، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن یاری به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كه‌ی مالكی. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا "ستروان ستیڤنسون" رایگه‌یاند، به‌رپرسانی حكومه‌ت پێیان راگه‌یاندوون به‌رپرسانی كۆمسیۆنیان ئاشكراكردوه له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ساخته‌كاری و یاریكردنبوون به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و داتای هه‌ڵه‌یان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تۆماركردوه. وتیشی: تۆمه‌ته‌كان زیاتر له‌سه‌ر حه‌مدیه حوسێنی سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕبوونه‌ته‌وه، راپۆرته‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، لایه‌نگری لیسته‌كه‌ی مالكیه. ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند، ئه‌و ساخته‌كارییانه به پاڵپشتی ئێران و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مالكی و لیسته‌كه‌یه‌تی.
|
|
|
|