( نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، له شاری به‌غدا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن، به برینداری ڕزگاری بووه.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ به رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی سعودی ڕایگه‌یاندووه؛ كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ( نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵێكی تیرۆركردن، برینداربووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: مالكی له‌و هه‌وڵه‌دا گوله‌یه‌كی به قاچی كه‌وتووه‌و برینداربووه، دواتر به په‌له له نه‌خۆشخانه‌ی ( مدینه توب)ی شاری به‌غدا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌كه، هیچ ورده‌كاریه‌كی له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه نه‌خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه (مالكی) ئێستا ته‌ندروستی باشه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرِاڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (نوری مالكی) له‌به‌غدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌یانناماكه رونكیردۆته‌وه كه "نوری مالكی" نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌سه‌رپه‌رشتی تیمێكی تایبه‌تداری پزیشكی عێراقی بۆ ئه‌نجامدراوه و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌ی به جۆر و سروشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه نه‌كردووه، كه بۆ مالكی ئه‌نجامدراوه.