|
|
|

ئه‌م كتێبه كه له‌ئاماده‌كردنی خه‌بات عه‌بدوڵڵایه و تایبه‌ته به 22 هه‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك چۆن له‌پێشه‌كی كتێبدا ئاماژه‌ی پێكراوه جیاوا له سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كانی ساڵانی پێش‌و ئه‌مساڵ لهرِێگهی ئه‌م كتێبه‌وه مه‌به‌ستی تێیدا هه‌وڵدانێكه به‌مه‌ستی پیشاندان و نانساندنی هه‌له‌بجه وه‌ك شارێكی زیندوو ، وه‌ك مه‌مله‌كه‌تی ژیان .له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ستافی پرۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه مه‌مله‌كه‌تی ژیان ه ده‌ڵێن . هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به‌ته‌نیا شاری كاره‌ساته گه‌وره‌كانی مێژووی ئیمه نیه ، ئاخر هه‌ڵه‌بجه شارێك بووه به‌درێژایی لانی كه‌م سه‌د ساڵ پێشوو ، مه‌یدانی چه‌ندین جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و خاوه‌نی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار و مه‌كۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ناوه‌ندێكی بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵكه‌وتوو بوه له ناوه‌رۆكی ئه‌م كتیبه كه چه‌ندین توێژینه‌وه و بابه‌تی له بواره‌كانی ( دیرۆك ، سیاسی ، كو‌لتور ، كاره‌سات و یاده‌وه‌ری ، جینۆساید ، خوێندنه‌وه ، وێنه وه‌ك شایه‌تحاڵ ، دادگا و قوربانی . دۆكیومێنت ) بڵاو ده‌كرێته‌وه وه له‌لایه‌ن ستافێكی چالاك و دیاری بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیری كوردی كاری تیدا كراوه ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ له رۆژی 16 - 3- 2010 ئه‌م كتیبه ده‌كاته دیاری بۆ خوینه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌ی وه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ستافی پرۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه مه‌مله‌كه‌تی ژیان ده‌كات كه بریتین له هه‌ریه‌كه ( خه‌بات عه‌بدوڵا، دانا رشید ، هیوا رحیم ، ئازاد حاجی ، عبدالقادر شادی ، دیار كریم ) چاوه‌روان بن له‌رۆژی 16 - 3 ئه‌م كتیبه به‌نرخه بخوینه‌وه له‌ماڵپه‌ری هه‌له‌بجه ئین فۆ www.halabja.info .
|
|
|
|