 |
|
|
به‌یاننامه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له بیره‌وه‌رى 40 ه‌مین ساڵگه‌ردى رێككه‌وتننامه‌ى مێژوویى 11ى ئادارى 1970دا
|
|
|
|

به‌بۆنه‌ى 40ه‌مین ساڵگه‌ردى رێككه‌وتننامه‌ى مێژوویى 11ى ئادارى 1970ه‌وه، كه شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر حكوومه‌تى عێراقى ئه‌وساى ناچاركرد بۆ یه‌كه‌مینجار له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمییدا، دان به بوون و مافه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان بنێ، سڵاو و پیرۆزبایى گه‌رم بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌یلوول و گشت پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌نێرین و سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى بارزانى نه‌مر و شه‌هیده نه‌مره‌كانى شۆرشى ئه‌یلوول و گشت شه‌هیدانى كورد و كوردستان و شه‌هیدانى خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌مان داده‌نه‌وێنین..
هه‌رچه‌ند رژێمى به‌عس دواتر شه‌ڕى دژى گه‌له‌كه‌مان هه‌لگیرسانده‌وه‌و نكوڵى له مافه ره‌واكان كرد و خۆى له جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه دزیه‌وه، كه‌چى تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات، رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى مێژوویى دانپیانراو له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، بایه‌خ و گرینگى خۆى هه‌بووه‌و هه‌یه كه ته‌نانه‌ت شۆڤینیستانیش ناتوانن نكوڵى له‌و دۆكیومێنته و مافه به‌رجه‌سته‌كراوه‌كانى بكه‌ن و بووه بنه‌مایه‌كى پته‌وو جێگیریش بۆ داننان به مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن له نیسانى 2003 كه خۆیان له قانوونى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ ماوه‌ى راگواستنه‌وه‌و ده‌ستووریى هه‌میشه‌ییدا ده‌بیننه‌وه.
له‌وه‌ش گرنگتر، له‌سایه‌ى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، ریزه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و تایه‌فه‌ییه‌كانییه‌وه، به‌هه‌موو سه‌مت و ته‌وژمه سیاسییه‌كانى ئه‌وساوه، له زاخۆوه تا مه‌نده‌لى، له‌ژێر رابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر یه‌كخرانه‌وه‌و هه‌ست و هۆشى نه‌ته‌وه‌یى له‌مێشك و دڵى رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ریشه‌ى داكوتا و په‌ره‌ى سه‌ند و به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشا و زمان و كولتوورى كوردى گه‌شانه‌وه‌و خوێندن به زمانى كوردى له ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستانى عێراقدا په‌ره‌ى پێدراو، كوردستان چوار ساڵى پڕ له ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جۆرێ له خۆبه‌ڕێوه‌بردنى كوردى به‌خۆوه دیت، كه خۆى له خۆیدا ته‌جره‌به‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنى گه‌له‌كه‌مان له دواى راپه‌رینى 1991-ه‌وه تا ئێستا.
هه‌ر له سایه‌ى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، وێراى داننان به بوون و ناسنامه‌ى گه‌لى كورد له ته‌ك عه‌ره‌بدا وه‌ك گه‌لێكى جیا‌و سه‌ره‌كى له عێراقدا، له ناوچه‌كه‌و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش، به داننان به بوون و مافه‌كانى كورد، پێگه‌و كه‌سایه‌تیى نه‌ته‌وه‌یى كوردى وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى به‌جیا هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌كه‌دا ئیعتیبارى پترى په‌یداكرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵگه‌ردى رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئاداردا، 19ده‌مین ساڵگه‌ردى راپه‌رینى هه‌ولێرى پایته‌خت-یشه كه له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكى خۆراگرى هه‌ولێر، شاره‌كه‌ى خۆیان له داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌كانى به‌عس پاككرده‌وه‌و رزگاركردو، به‌مه‌ش هاوسه‌نگیى خه‌بات و به‌رخۆدان به‌قازانجى سه‌ركه‌وتنى راپه‌رین له سه‌رانسه‌رى كوردستان به كه‌ركووكى دڵى كوردستان و خانه‌قین و شنگال و مه‌نده‌لى یشه‌وه، گۆڕا و رێگه بۆ حوكمڕانیى خۆ به خۆى گه‌له‌كه‌مان خۆش‌بوو كه سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكى فیدراڵى ناو عێراق پڕ ئه‌مانه‌ت و سه‌قامگیرترین و گه‌شاوه‌ترین هه‌رێمه له‌ناو عێراقدا و بووه به جێچاوى هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و له ئاستى ئه‌قلیمى و نێوده‌وڵه‌تیشدا، جێگه‌یه‌كى شیاوى بۆ خۆى گرتووه..
هه‌ر به‌رزو پیرۆز بێت رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى پیرۆز
هه‌ر شه‌كاوه‌و سه‌فراز بێت ئاڵاى راپه‌رینى كورد و كوردستان
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان 10/3/2010
|
|
|
|
|
Copyright © 2005- Kurdistan Democratic Party 6th branche Europe Contact the webmaster
Rashid Botani |