 |
|
|
سه‌رۆكى كوردستان بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى پارێزگاى ئه‌لازیغى توركیا كرد
|
|
|
|

به بۆنه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه، به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
خانه‌واده‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى پارێزگاى ئه‌لازیغى توركیا
سڵاوى خواتان لێ بێت كاره‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى پارێزگاى ئه‌لازیغى باشوورى توركیا كه زۆر به‌داخه‌وه كوژران و بڕینداربوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى لێ كه‌وته‌وه ، بووه هۆى په‌ژاره و نیگه‌رانیى ئێمه.
وێراى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ ئێوه‌ى كه‌سوكارى قوربانیان ، له خواى گه‌وره داواكارم گه‌لى توركیاى دۆست له هه‌موو ناخۆشییه‌ك بپارێزێت و قوربانیانیش بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانیى خۆى و هیواى چاكبوونه‌وه‌ى هه‌ر چى زووتریش بۆ بڕینداران ده‌خوازم.
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 10/3/2010
|
|
|
|
|
Copyright © 2005- Kurdistan Democratic Party 6th branche Europe Contact the webmaster
Rashid Botani |