هەر لەسەرەتای بانگهێشەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە تا دوا ڕۆژی دەنگدان، لیژنەی ناوچەی میونشن شەوو ڕۆژی خستبووە سەریەك بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ كرداری دەنگ دان و كاركردن بۆ سەركەوتنی پرۆسەكە، هەر لە دانوستان و تنسیق لەگەڵ هەموو كوردستانیان و هاوپەیماناندا لە لیستی هاوپەیمانی كوردستاندا هەتا دەگاتە ڕێنمایی و هاندانی خەڵك بۆ دەنگ دان بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە هەموو جێیەك.
لیژنەی ناوچەی میونشن شانازی بە هەموو ڕێكخراوەكانیەوە دەكات و سوپاسی هەموو ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان دەكات بۆ ئەو ئەرك و ماندوو بوونە سەرەڕای سەرما و بەفر بەو ژمارە بەرچاوە ئامادە بوون.
هەروەها زۆر سوپاسی ئەو ئەندامانە دەكەین كە وەك چاودێری سیاسی لە پرۆسەی دەنگ داندا بە درێژایی هەر سێ ڕۆژەكە وازیان لە كاری خۆیان هێناو وەك پێشمەرگەیەك ئامادەی پرۆسەكە بوون.
بەڕاستی ڕۆژانی دەنگ دان وەك جەژن وابوو، ئەو هەموو هەڤاڵانە دەهاتن بۆ دەنگ دان ئیسپاتیان دەكرد كە پشتیان پێ دەبەسترێت و هەستێكی زۆر خۆش و وەسف نەكراویان پێ دەداین.
لێرەدا جێی گوتنە ڕێكخراوی نۆرنبێرگ بە ٨ پاس هاتن و معنویانتی لیستەكانی ڕكەبەریان خستە سەر ئەژنۆ. هەروەها هەڤاڵانی ئاوگسبۆرگ و ڕێگنسبۆرگ بەچەند پاسی ترەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ئامادە بوون و سەلماندیان كە ئێمەین خاوەن متمانەی خەڵك و هەر دەنگێك هاوارێكە بەڕووی داگیركەرانی كوردستاندا جگە لەوە هەڤاڵانی ناوچە و ڕێكخراو لەشاری میونشن هەر لەڕۆژانی خۆئامادەكردنەوە تا ڕۆژەكانی دەنگ دان كە وەك چاودێریش ئامادبوون و ئەركێكی تایبەتیان .
هەروەها جەماوەرێكی زۆری شارەكانی ئینگۆڵشتاد و لاندسبێرگ و لاندسهوت و نۆیبێرگ و ڕێگنسبۆرگ بە پاس و شەمەندەفەر و ئۆتۆمۆبێلی خۆیان ئامادە بوون كە چەندین كاتژمێر لەبەر سەرماكەدا وەستان بۆ ئەوەی دەنگ بدەن بەلیستی هاوپەیمانی و كاندیدانی پارتی.
شایانی باسە ئامادەكردنی ئاهەنگی دەهۆڵ و زوڕنا جۆش و خرۆشێكی دابوو بە دەنگدەران هەروەك جەژنەكانی نەورۆز و یادی ڕاپەڕین و سەركەوتنەكان دەهاتە بەرچاو.
جگە لەوانە دەبێت بگوترێت كە جەماوەری ئێمە زۆر هێمن و دیموكراتیانە لە پرۆسەی دەنگداندا بەشداری كرد بەبێ هیچ كێشەو توندوتیژیەك.
لیژنەی ناوچەی میونشنی پارتی دیموكراتی كوردستان
ڕێكخراوی میونشن، ڕێكخراوی نۆرنبێرگ، ڕێكخراوی ڕێگنسبۆرگ، ڕێكخراوی ئاوگسبۆرگ
٨/٣/٢٠١٠