بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا و بەدەست هێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین متمانەی خەڵكی كوردستان لە عێراق و هەموو جیهاندا، ناوچەی میونشن و ڕێكخراوەكانی سەر بە سنووری ناوچەكەمان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كوردستان كاك مەسعود بارزانی و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كاك نێچیرڤان بارزانی وە هەروەها هەموو شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریس وە هەموو خەڵكی كوردستان دەكات بە بۆنەی سەركەوتنمانەوە لە ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردندا.
لێرەوە سوپاسی بێ هاوتای خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز كاك دڵشاد بارزانی دەكەین بۆ ئەو هەموو ماندوو بون و پشتگیریەی بەڕێزیان كە گەورەترین هاندەر بوو بۆ ئێمە كە توانیمان قارەمانانە لەسەنگەری دەنگ داندا بجەنگێین.
ئێمە وەك ناوچەی میونشن و هەموو ڕێكخراوەكان دەستی یەكەیەكەی ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان دەگوشین و سوپاسی بێ پایانی ئەو خوشك و برایانە دەكەین كە دەنگ و متمانەی خۆیان دا بە پارتی سەرەڕای سەرما و دووری جێگاكانیان و پێیان دەڵێین:
- هەڵبژاردنتان لەجێی خۆیدا بوو. گیانی شەهیدانتان ئاسوودە كرد. ئێمە و خۆشتان سەربەرز كرد.
ئێمەش بەڵێن تازە دەكەینەوە كە تا دوا هەناسە، لەخزمەتی ئێوە و پارتی و ڕێبازی بارزانی دا بین.
بە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانیشمان دەڵێین دەستان خۆش، سەلماندتان كە ئێوە پێشمەرگەی ڕێبازی بارزانین. لەمەودوا زیاتر قۆڵی لێ هەڵكەین و پێكەوە لەسەركەوتنێكەوە بۆ سەركەوتنێكی تر هەنگاو بنێین.
لیژنەی ناوچەی میونشنی پارتی دیموكراتی كوردستان
ڕێكخراوی میونشن، ڕێكخراوی نۆرنبێرگ، ڕێكخراوی ڕێگنسبۆرگ، ڕێكخراوی ئاوگسبۆرگ
٨/٣/٢٠١٠