کوردستانیانی خۆشه‌ویست سڵاوتان لێبێت
به‌ناوی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه سوپاسێکی بێپایانتان ئه‌که‌ین به‌وه‌ی نه سه‌رماوسۆڵی زستان و نه ڕێگادووری و نه‌چاوه‌ڕوانی چه‌ندین کاتژمێر نه‌بوونه ڕێگر له‌به‌رده‌م ده‌نگدانتان ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆژه‌تان کرد به که‌رنه‌ڤالێکی خۆشی و به‌هه‌ق سه‌لماندیشتان که چه‌نده خه‌مخۆر و دڵسۆزی گه‌له‌که‌تانن ، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کردن و به‌ڕاستی جێگای ڕێز و پێزانینی ئێمه‌ن .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی له چاودێره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین که خۆبه‌خشانه کاته‌کانی خۆیان بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌رخان کرد و دڵسۆزانه چاودێری چۆنیه‌تی ده‌نگدانیان ده‌کرد و نه‌یان ده‌هێشت هیچ کارێکی نایاسایی ڕوو بدات و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه بوونه‌وه که به‌ئه‌نقه‌ست ده‌هاتنه به‌ر ڕێگای هه‌ڵبژاردن .
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ، موژده‌تان لێبێت ڕه‌نجتان به‌فیرۆ نه‌ڕۆیشت ، به‌پێ ی ئاکامی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی کوردستاندا له پله‌ی یه‌که‌م دایه و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو لیسته‌کانی تره و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه ، دووباره سوپاستان ده‌که‌ین و پیرۆزبایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌تان لێده‌که‌ین .
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی
سوید
9-3-2010