به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقه‌وه ، پیرۆزبایه‌کی گه‌رم له‌ئێوه‌ی به‌ڕێز وله‌ڕێگه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزیشه‌وه له‌هه‌موو ئه‌ندام وکادیرو دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان و گشت ل . ڕێکخراوه تێکۆشه‌ره‌کانی سنوری چالاکیمان ده‌که‌ین ، وه سوپاسێکی شۆڕشگێڕانه‌و پڕ خه‌بات له‌ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین بۆ به‌هانا‌وه‌هاتنمان له‌دواین ساته‌کاندا ، به‌دابین کردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه که‌به‌ڕاستی ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌رکه‌وتن و پێشوه‌چوون و ئاسانکردنی کاره‌کانمان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا .
سه‌ره‌ڕای دروست کردنی کۆسپ هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌که‌می کردنه‌وه‌ی ده‌رگای بنکه‌کان به‌بیانوی هه‌ڵنه‌گرتنی ناسنامه‌ی عێڕاقی و له‌به‌رنه‌بوونی کات له‌دوایین ڕۆژی ده‌نگدانه‌وه ، جه‌ماوه‌رێکی زۆری کوردستانی نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن و ده‌رگاکان داخران ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو بیانو کۆسپانه‌شه‌وه کوردستانیان به چۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه به‌شداریان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا کرد و سه‌رکه‌وتنی کورد به‌گشتی و لیستی کوردستانی و ده‌رچوونی ژماره‌یه‌کی زۆری کاندیدانی پارتی به‌ڵگه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش دوژمنانی کورد به بینینی ئه‌م شاڵاوه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و بنکه‌کان ، هه‌روه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێک فاشستی و دوژمنایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ڕه‌وه‌ندی کورد دووباره کرده‌وه ، به‌ڵام هه‌روه‌ک هه‌موو جارێک جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری به‌شه‌ره‌فی کورد نه‌وه‌ک به‌مه نه‌وه‌ستان، به‌ڵکوو گڕوتین له‌لایه‌ن به‌هێزتر بوو و دووباره سه‌لماندیان که‌وا هه‌رده‌م بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانج و کاری نه‌ته‌وایه‌تی له‌دوای سه‌رۆک و له‌ژێر ئاڵای کوردستان ئامادده‌ن ڕوح وگیان فیدای کوردستان بکه‌ن ، بۆیه ئێمه له‌ڕێگای ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه سوپاس و ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌ین و به‌هیوای به‌دیهێنانی گشت ئاوات و ئامانجه‌کانمان که ئه‌ویش له کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ خۆی ده‌بینێته‌وه.
لێژنه‌ی ناوچه‌ی دوسڵدۆرف
ڕاگه‌یاندن

