|
|
|

له هه‌ر سێ رۆژی هه‌ڵبژاردن ڕێکخراوه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه و لیژنه‌ی ناوچه به ته‌واوی له خزمه‌تی خه‌ڵکی ده‌نگده‌ران و به‌تایبه‌تی ده‌نگده‌رانی لیستی هه‌وپه‌یمانی کوردستانی و لیستی 372 دابوون ،توانرا خه‌ڵکێکی زۆر له سنوری ڕێکخراوه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه له هایمه کان ببرێن بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان له شاری میونشن ،به‌تایبه‌تی ڕێکخراوی نورنبێرگ که له هه‌ردوو ڕۆژه‌کانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌مه توانی له‌گه‌ڵ که‌رتی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،به جوهدی ته‌واوی ڕێکخراوی نورنبێرگ توانرا که له هایمه‌کانی بایروت و ئیرلانگن و فورت و فرۆشهایم ..هتد کوردانێکی زۆر به‌شداری ده‌نگدان بکه‌ن و زیاد له هه‌شت پاس بگیرێت بۆیان ،که جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ک بوو ،ڕێکخراوی ڕینگزبۆرگ و ئاوگسبۆرگ توانیان کوردانێکی زۆری هایم و غه‌یره هایم به‌شداری بکه‌ن له‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه ، ڕێکخراوی میونشن هاوکاری زۆری ئه‌و کوردانه‌ی کردوه که له شاروشارۆچکه‌کان و ووڵاتانی تر هاتبوون بۆ ده‌نگدان ،هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه هه‌رسێ ڕۆژه‌که له بنکه‌ی ده‌نگدان بوون و وه‌ک کیانی سیاسی و هاوکاری زۆری به‌شداربوانی لیستی هاوپه‌یمانی و به‌تایبه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیمان کردوه له کاتێکدا که ئاسته‌نگ دروست کردن بۆیان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره کان وه یان هه‌رکه‌سێک که غه‌در یان لێبکات له بنکه‌ی ده‌نگدان ،توانرا هه‌ر سێ ڕۆژه‌که به به‌رده‌وامی ئاماده‌بن له بنکه‌ی ده‌نگدان ،جێگای خۆشحاڵی زۆری دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارتیمان بوو که به‌م شێوه‌یه ناوچه‌و ڕێکخراوه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی میونشن به‌و شێوازه له خزمه‌تیا‌ندا ،هه‌رچه‌نده له ڕۆژی یه‌که‌م و دووهه‌م ئاسته‌نگی زۆر دروست کرا بۆ ده‌نگده‌ران به‌تایبه‌تی ده‌نگده‌ری کوردی ،به هاوکاری زۆری مه‌کته‌بی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم توانره ڕۆژی سێ باشتر بێت بۆ ده‌نگده‌ری کورد که جێگای سوپاسی زۆری هه‌موو ده‌نگده‌رێکی کورد بوو که مه‌کته‌بی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم کار ئاسانی بۆکردن و حه‌قی ده‌نگدانیان بۆ گه‌ڕایه‌وه .. هیوای سه‌رکه‌وتن ده‌خوازین بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و به‌تایبه‌تی کاندیده‌کانی پارتیمان .. ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی میونشن 

|
|
|
|