|
|
|

من زۆرم دیوه‌و بیستوومه که دژ به گه‌لێ کورد شه‌کریان زۆر شکاندوه و هاتوونه‌ته مه‌یدان،به‌ڵام سه‌ری خۆیان له به‌رد داوه، هیچ جێگای سه‌ر سوڕمان نیه که که‌سێکی شۆڤێنی و نا دڵسۆزوپیاو خه‌راپ و خۆ په‌ره‌ستی وه‌ک ،،،ئه‌یاد جه‌ماله‌ددین ،،،ی سه‌رۆکی لیستی به ناو ئه‌حراڕه‌و، که ته‌نانه‌ت خۆشی له بیر کردنه‌وه‌یدا دووره له که‌سێکی ئازده‌و دڵسۆزودیموکرات خواز و ئاینی ڕاسته‌قینه‌وه،بێت و به‌رمبه‌ر به خه‌ڵکی به شه‌ڕفی عیراقه‌وه ئاوا بدوێت‌و،به‌م شیوه‌وه ئاوا په‌ست و بێ شه‌رمانه و نامرۆڤانه، دژ به گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کوردی ئه‌نفال و کیمیا دیده‌و ساله‌ها ساڵ سته‌م لێ کراوو، مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به زۆری زۆرداریوه لێ زه‌وت کراو، که له‌سه‌ر خاکی خۆیدا بۆ پاراستنی خۆی له چنگ ئه‌وان دڕندانه‌وه به هه‌زاران هه‌زار ڕۆله‌ی قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کردۆته قوربانی و، ده‌یه‌وێت به ئازادانه‌و سه‌ربه‌رزانه له ناو ماڵ و کاشیانه‌ی خۆیه‌وه وه‌ک مرۆڤێک بژیت و چیتر زوڵم و زۆرداری به سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێت، به هێزی بازووی خۆی وڕۆله قاره‌مانه‌کانی پیشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆوه گه‌یشتووه و باشوری کوردستانی خۆی ئاوه‌دانترو به‌ره‌و پیشه‌وه‌تر به‌دووه‌و ده‌بات و جێگای شانازی هه‌موو ئازادیخواز‌و گه‌لانی سه‌ربه‌خۆی جیهانه، تازه به تازه مام یابه، ئه‌م کابرایه ناپه‌سه‌ندو شۆڤێنیه عاره‌به به جبه‌و حه‌مامه‌که‌ی خۆیه‌وه ئاوا له دووره‌وه دژ به گه‌لی کورد‌و کوردستان هه‌لس وکه‌وت ده‌کات و نیازی نه‌مانی گه‌لی کورد ده‌کات!!!! که له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو ئاغاکانی ئه‌م جه‌نابه،،، که به خه‌سله‌ت وفرچکی ئه‌وانه‌وه گه‌وره بووه و ناوی ،،،ئه‌یاد جه‌ماله‌دین،،،ی له‌خۆ ناوه،که ده‌یه‌وێت به‌م هه‌سته که‌سیف و ناره‌وا و ناراست و پڕ له دوژمنانه‌یه‌تی گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کورد که ساله‌های ساله له ژێر باری زه‌برو زه‌نگ و ئه‌نفال و کیمیا باران، به بۆمبای هه‌ڤاله‌کانی دوێنێی و که هه‌ستی ئه‌مڕۆی ،،، جه‌نابی ،،،جه‌ماله‌دین،،،یان هه‌بوو ئه‌مڕۆ گۆڕ به گۆڕ کراون، ئه‌ویش به هۆی ئه‌م هه‌سته پڕ له شه‌رماوه‌رانه ونادیموکراتیانه‌و دکتاتۆرانه‌ی، خویانه‌وه سه‌ریان له سه‌ر دانا و ته‌فرو تونابوون، ئه‌مڕۆ مام یابه ،،ئه‌یادجه‌ماله‌دین،،ی بێ شه‌رمانه داوای له ناو بردنی گه‌لی کورد ده‌کات، ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر فه‌رمان ره‌وایه‌تیوه، له یاد خۆی ده‌باته‌وه که تازه ئه‌وان ڕۆژگارانه به‌سه‌ر چوون که مام یابه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌م نه‌زانه‌و شۆڤێنیه به‌م شێوه‌و به‌م هه‌سته نامرۆڤانه‌یه‌وه،خه‌ڵک بخه‌لێتێنی و جه‌ماوه‌ری به شه‌رفی عێراق ده‌نگی پێ بده‌ن و ببێ به دیکتاتۆرێکی تازه‌ی پر له کاره‌ساته‌کان و وه‌ک سه‌دامه خوێن ڕێژه‌که‌ی له‌ناوچوو، ئه‌ویش ده‌ستی خۆی به گه‌لی کورد گه‌رم بکاته‌وه و، گه‌لی کورد نه‌هێلێت و هه‌موو گه‌لانی عێراق له‌و سایه‌وه توش به کاره‌ساته‌کان بکاته‌وه، ئه‌م شه‌کر شکانه‌ی ئه‌و کابرایه شۆڤێنیه‌و ناراسته له به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی ئازاده خواز و دڵسۆز بۆ ئارامی و ئاشتیه‌کانه‌وه، که به‌م جۆره ده‌دوێت و ئاوا ده‌فه‌رموێت: که ئه‌گه‌ر جه‌نابی ناموباره‌کی به خه‌یالی خاویه‌وه بێته سه‌ر حوکم و ببێ به‌و دکتاتۆره‌که‌ی ڕابوردو که خۆی بیری لێ ده‌کاته‌وه، ئه‌وا ناهێلێت گه‌لی کورد به‌م شێوه‌یه‌وه بێت، ئه‌وهه‌موو ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنانه‌ی گه‌لی کورد و چه‌سپاندنی فیدرالیه‌ت له سه‌ر خاکی کوردستان و عیراق دا له بۆ هه‌میشه له ناو ده‌بات، ئه‌م کابرایه ئه‌گه‌ر ده‌به‌نگ نه‌بێت چۆن ماف به خۆیه‌وه ده‌دات، که ئه‌م قسه زۆر زلترله خۆیه‌وه بکات و ئاوا هه‌ڕه‌شه له گه‌لی کورد بکات، به‌ڵام هیچ شتێکی غه‌ریب نیه به نیسبه‌ت کورده‌وه، که ئه‌وان جۆره که‌سانه هه‌ن و په‌یدا ده‌بن که به‌م شیوه‌یه‌وه دژایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن، ئه‌م کابرایه نه‌زانه، دیاره ئاغاکانی دوێنکه‌ی خۆی له یاد بردۆته‌وه که دیمان چیان کرد به دژایه‌تی کورد‌و کوردستانه‌وه،به‌لام نه‌یان توانی که کورد له ناو به‌رن و شکه‌ستیان خوارد‌و، هه‌رگیز سه‌رنه‌کوتن و،گه‌لی کورد هه‌ر مایه‌وه‌و هه‌رده‌مینێت و، ئه‌وانه‌ی که به‌م شێوه‌یه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌وا سه‌ری خۆیان له به‌رد ده‌ده‌ن و، ئه‌وانیش به‌ره‌و مه‌رگ و له‌نا چونه‌وه ده‌ڕۆن، که هه‌رگیز نکارن گه‌لێکی وه‌ک کورد له ناو به‌رن و، جارێکی تر بێنه‌وه سه‌ر خاکی کوردستان و،گه‌لی کورد ئه‌نفال بکه‌نه‌وه‌و کوردستان وێرانترو خامۆشتر بکه‌نه‌وه، دیاره که ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له سایه‌ی سه‌ری قاره‌مانانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، ئه‌و پارێزه‌رانه و هه‌قسینه‌رانه‌و قوربانی خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد، که گه‌لێ له جاران به‌هێزترو پڕ جه‌کتره،که له ڕابوردوو چۆکیان به دوژمنه دڕنده‌کانه‌وه به چه‌کێکی زۆر نابه‌رابه‌روه‌و له سایه‌ی هیزی بیر‌و با‌وه‌ڕی له بن نه‌هاتووی پێشمه‌رگه کوردستان پاریزراوه‌و،ئه‌مڕۆش ئه‌م به‌رگریه زۆر پته‌وتره و ، هه‌موو ئه‌و هه‌سته ناره‌واو که‌سیفانه‌ش تێک ده‌شکینن، ئه‌مڕۆ ئه‌وان پیشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی گه‌لی کورد زۆر له جاران به‌رگری له کوردستانه‌وه ده‌که‌ن و هه‌موو ناوجه دابراوه‌کانیش ده‌گێڕنه‌وه سه‌ر کوردستان، ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه به هه‌مان هه‌ستی خۆشه‌ویستی کوردستان‌و بازووی پۆلاینیانه‌وه، به نه‌به‌زین و تۆقاندنی داگیرکه‌ران دوژمنانه‌وه، ئه‌م هه‌له مه‌زنه‌ی ئه‌مڕۆی کورد ده‌پارێزن و ئامانجه‌کانی سبه‌ی کورد وه‌دی دێنن، دیاره که ئه‌مڕۆکه هێزی له بن نه‌هاتوی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان، گه‌لی گه‌وره تر و به توانا تره، له‌وان هه‌سته که‌سیفانه‌و ئه‌وانه‌ی که قه‌سدی خه‌راپه به‌رامبه‌ر به کوردستان وهیزی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستانه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ هیزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان وا به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی سه‌ربازی نوێوه له مه‌یدانی به‌رگری له کوردستان وگه‌لی کورد له سه‌نگه‌ری پاراستنی کوردستان دان،که هیچ هێزێ نکارێت بخزێته ناو پێشمه‌رگه و یان به سه‌ر توانای ئه‌و قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه زاڵ ببێت،،، ئه‌یاد جه‌ماله‌دین،، ئه‌و زاته ناموباره‌که گه‌لێ خه‌یالی خاوه‌و، گه‌لی کورد له سایه‌ی هیزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، ئه‌و هێزه له بن نه‌هاتوه‌ی پڕ له بیر‌و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تی وکوردستانی، که به سه‌رو مال وگیانی خۆیانه‌وه ده‌بنه قوربانی کوردستان و بۆ پاراستنی کوردستان باکیان له هیچ هه‌ڕه‌شه وپه‌لامارو هیرشێکی دوژمنانه‌وه هه‌رگیز نیه، که هه‌روه‌ک که به درێژایی هه‌موو هێرشه‌کانی سه‌ربازی ڕژێمه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی رابوردوی عیراق و سه‌دامی پڕ له چه‌ک و ته‌نانه‌ت به چه‌کی کۆمه‌لکوژیشیانه‌وه وه‌ک گازی خه‌رده‌ل وسیانیدیان،که‌له ڕابوردو به کاریان هێناو قه‌ت نه‌یان توانیوه که ڕۆژێ له ڕۆژان به سه‌ر هێزی پیشمه‌رگه پاله‌واناکانی کوردستاندا زاڵ ببن و شکه‌ست به‌وان دلێرانه‌ی کوردستانه‌وه بده‌ن، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پارێزه‌رو هه‌قسێنه‌ره‌و، زیاتر له رابوردوو ده‌توانێت به‌رگری له بوونی گه‌لی کورد بکات و که‌رکوکیش که کوردستانه‌و ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر خاکی کوردستانی پیرۆزه‌وه ئه‌مه‌ش به کوێرایی چاوی دوژمنانه‌وه، گه‌لێ که‌سانمان بینی که به‌و شێوه‌یه‌وه، په‌لاماری کوردستانیان دا، که سه‌ری دکتاتۆرانه و ملهوڕانه‌ی خۆیان پێ خوارد‌و له ناو بران، تازه به تازه جه‌نابی مام یابه،،،ئه‌یاد جه‌ماله‌دینی،، ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له‌ی گه‌لی کورد‌و هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ناو به‌رێت و نه‌هێلێت، به‌م هه‌سته نامرۆڤانه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیه‌وه که ڕای دوژمنان و شوۆڤینیه‌کان و به‌عسیه‌کان و ئه‌وانه‌ی که دژ به گه‌لی کوردن بۆ لای خۆیه‌وه ڕابکێشێت، به‌ڵام ،،،ئه‌یاد جه‌ماله‌دین،،، وه‌ک فارس گوته‌نی ،غه‌له‌ت که‌رده، ئه‌و کابرایه که زگی خۆی به‌م هه‌ڕه‌شه پڕ‌و پوچانه‌و بێ بنه‌مایانه‌وه، ئاوا پف ده‌دات و،دیاره ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو نیاز ناپاکان و شۆڤێنی و دکتاتۆره‌کانی ئه‌مڕۆ و دوێنێکه‌وه، به‌م هه‌سته پیسه‌وه،به‌ره‌و مه‌رگ ونه‌مانی خۆیه‌وه ده‌روات، نه‌فرین له هه‌موو هه‌ست که‌سیف و پڕ له تاوان و دوژمنانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد. بژیت کورد بژیت کوردستان.2010.3.4.
|
|
|
|