له ڕۆژی 5.3.2010 به دڵێکی پڕ له په‌ژاره‌وه که هه‌ندێ ناراستی و دوور له هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانمان له یه‌کێ له که‌ناله‌کانه‌وه که وه‌ک پیشه‌یانه هه‌میشه به‌م شێوه‌یه‌وه ده‌په‌یڤن و ته‌پلی نا ئارامیه‌کان و دوور له هه‌ستی یه‌کبوون و دژ به خۆشه‌ویستی و یه‌کگرتنی کورد زۆر له مێژه لێ ده‌ده‌ن و، نائارامیه‌کان بۆ دڵی مرۆڤی کوردی دڵسۆز و سته‌مدیده ده‌ڕوژێنن، زۆر به داخه‌وه بۆ ئه‌م شێوه هه‌ست وکرداره نا کوردانه‌و نا دڵسۆزانه‌وه، که له ناخیانه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، زۆرجێگا‌ی داخه ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌وه جوانیه‌کان و ڕاستیه‌کان تێک ده‌شکێنن و به مۆمی تاریکیانه‌وه ده‌یانه‌وێت که نائارامی و ناڕه‌وایی وه‌دی بێنن و، شه‌ڕی خۆیی جارێکی به‌وان هه‌لس و که‌وت و بیر‌و بۆچونه‌کانیانه‌وه وه‌دی بێننه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه که هاوپه‌یمانه‌تیان له گه‌ل دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌کانی کورده‌وه وه‌ک حه‌دباییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه‌که، من پێم وایه که هه‌رگیز ئاوا سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌م ڕێگایه‌وه وه‌دی‌ناکرێت و نابینن، چونکه بیر‌و بۆچوونی چه‌واشه‌کارانه هه‌میشه شکه‌ست ده‌خوات و شه‌رمه‌زاریه..ئه‌و ڕۆژه ئه‌وهه‌والانا‌ی که گوێم لی بوون، وه‌ک کوردێک زۆریان ئازار دام، به تایبه‌ت هه‌واڵی هاوپه‌یمانه‌تی براده‌رانی گۆڕان له گه‌ل نوجه‌یفیه‌کانی نه‌ینه‌واوه که له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی راگه‌یاندنه‌کانی جۆراو جۆره‌وه به وێنه‌و دوکۆمێنته‌وه نیشانیان دا، به‌ڵام دیار بوو به درۆیان ده‌خستنه‌وه، هه‌موو کوردێ چاک ده‌زانێت که ئه‌و نوجه‌یفیانه‌چۆن دوژمنایه‌تی کورد ده‌که‌ن، که هه‌مان هاکارو هه‌لس و که‌وت و بۆچونیان وه‌ک به‌عسیه قاودراوه‌کا‌نه‌و پاشماوه‌ی ئه‌وانن، خودی ئه‌سیل نوجه‌یفی هه‌مان ڕه‌وشی سه‌دامه دکتاتۆره‌که‌ی گۆڕ به گۆڕی هه‌یه و، له‌وه‌تی که هه‌ن به ناوی حه‌دباوه دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و کوشتنی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که له شاری نه‌ینه‌وا ئه‌نجام ده‌دراوه ل ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌و لایه‌نه عاره‌به و گروپه دیارن که چین. ئه‌و ڕۆژه به‌م هه‌موو خه‌م و ئازاره‌وه هه‌ستام چووم که ده‌نگ بده‌م و وه‌ک کوردێک و ئه‌رکی سه‌ر شانم جێ به‌جی بکه‌م و به‌شداری له هه‌لبژاردندا بکه‌م، زۆر به داخه‌وه له‌وێش ئه‌وه‌ی که وه‌دیم کرد، ته‌نیا گوناه کردن و سوکایه‌تی کردن بوو به کورد، که به ڕه‌فتاری ناشیرینی هه‌ندێ له کارمه‌نده‌کانی که ده‌سه‌لاتیان هه‌بوو وه‌دیم کردن، دیار بوو که به ده‌ستی ئه‌نقه‌سته‌وه و به به‌رنامه‌ی داڕێژراوه‌وه، بێ ڕێزیان به کوردان ده‌کرد، ئه‌وه‌ی که زۆتر ئازاری دام ڕه‌فتاری کوردێک بوو، به ناوی ،،غه‌نی شه‌عبان،، که خه‌ڵکی دهۆکه و به‌رپرسی وه‌رگرتنی ناسنامه‌کان بوو، زۆر ناکوردانه‌و دوور له هه‌ستی نیشتمانیه‌وه‌و به ئه‌نقه‌ست که پێی سپێردرابوو ئاوا ڕه‌فتاریان له گه‌ل مندا که هاو زمانی ئه‌وم و ده‌مناسێت کرد، ده‌ش‌زانن که من سه‌ر به چه لایه‌نێکه‌وه‌م، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که‌گرفتیان بۆ من ساز کرد، من زۆر چاک هه‌ستم به‌وه کرد که ده‌ستێکی ناڕه‌واو ئه‌نقه‌ست و دوژمنکارانه له ئارا دایه‌و ئه‌م کورده‌شیان خه‌له‌تاندووه، که به‌م جۆره کار بکات، ئه‌ویش بۆ چه‌ند قڕۆشێکه‌وه، به‌م ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌وه دوور له هه‌موو هه‌ستێکی نیشتمانیوه،ئه‌مه‌ی قه‌بول کردووه، من گه‌لێ نگه‌ران بووم، له‌و کورده،ناکورده، دیاره جێگای داخه که‌سێ که کورد بێت و بۆ هاو زمانانانی خۆیه‌وه،به ئه‌نقه‌ست، ئاوا ڕه‌فتار بکات و گرفت بسازێت!!! به‌ڵام وه‌ک کورد گوته‌نی ،،چه‌م بێ چه‌قه‌ل نابێت،، ئه‌و کورده که ناوی ،،غه‌نی شه‌عبان،،ه لێم پرسی وگوتم به‌رپرستان کییه؟ هێمای به کابرایه‌که‌وه کرد که ناوی ،،،عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتیه،،، عاره‌به‌که له‌وێ به‌رپرس بوو، به‌و جه‌نابه‌م گوت: ئه‌م ڕه‌فتارانه نا هه‌قیه و کارێکی زۆر خه‌راپه، ده‌یکه‌ن، ئه‌و له‌وێتر بێ ڕێزتربوو، گوتی ،،مایسیر،، و خۆی به ته‌له‌فۆنه‌وه خه‌ریک کرد، هه‌رچه‌ند گوتم لێژ ،،مایسیر؟ وه‌رامی نه‌دایه‌وه، ئه‌وسا زیاتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه ناره‌وایی ده‌که‌ن و ده‌ستێکی خه‌راپیش دژ به کورد له هه‌لبژاردن له ده‌ره‌وه له ئارا دایه،پاشان له جێگایه‌کی تر ده‌نگمان دا. دیار بوو هه‌موو کورده‌کانی وێنده‌ر،که چاو دێر بوون نارازی بوون، له‌و هه‌لس وکه‌وتانه‌وه، که زۆر له‌کوردانی ده‌نگده‌ر له‌و شوێنه‌وه ڕه‌فتاریان ئاوا له گه‌ل کرابوو که له شوێنی دووره‌وه‌ش هاتبون و ده‌نگیان نه‌دابوو. پاشان ده‌رکه‌وت که له هه‌موو ئه‌وڕوپاوه ڕه‌فتاری ئاوا ناره‌وا به ئه‌نقسه‌ت له گه‌ل کوردان کراوه. من که ئه‌وه‌مدیت به‌رامبه‌ر من کردیان، که هه‌موو منیان ده‌ناسی و گرفتیان بۆ دروست کردم، ده‌ستی خۆم گه‌ست و زانیم که گه‌لۆ ڕاسته ده‌یانه‌وێت گرفت دروست بکه‌ن، که له گه‌ل ئه‌و مه‌سئوله دوام که ناوی ،،،عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتیه،،، به ته‌واوی بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌وکابرایه‌ش یه‌کێکه له‌وانه‌ی که به خوت و خۆرایی بۆ کورد گرفت ده‌سازێت و ڕاسپێردراوه و ئه‌م کاره ده‌کات، تا کوردان له ده‌نگداندا بێبه‌ش بکه‌ن، به داخه‌وه که هه‌ندێ براده‌رانی کوردی بێ ده‌سه‌لاتیش له هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان چاو‌دێر بوون، هه‌رچه‌ند که زۆر نارازی بوون له‌وان ڕه‌فتارانه، به‌ڵام بێ ده‌سه‌لات و هیچیان پێ نه‌ده‌کرا، که به‌مه‌ش زۆر دڵم توند بووبوو، هه‌ندێکیشیان بۆ چه‌ند قڕۆشێکه‌وه خۆیان مت دابوو، من پێم وایه که هاوپه‌یمانی کوردستانی هه‌رگیز نابێت له‌م کاره ناره‌وایانه که دژ به کوردان له ئه‌وڕوپا دا کرا و دوژمنانی کورد به ئه‌نقه‌ست و به به‌رنامه ڕێزیه‌وه،ئه‌وان ڕه‌فتارانه‌یان ئه‌نجام دا‌و دژ به کورد سه‌رکه‌وتن، له ده‌نگ نه‌دانی هه‌زاران کورد له ئه‌وڕوپاوه ده‌بێ لێپرسینه‌وه هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که هۆکار بوون. من وه‌ک کوردێک لێره‌ش له‌م دونیای ئازادیه دا زۆر هه‌ستم به چه‌وسانه‌وه‌یی کورد کرد، چونکه بۆ هیچ عاره‌بێک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری عێراق له ده‌ره‌وه، جگه له کورد ئه‌م کاره ناره‌وایانه‌یان ئه‌نجام نه‌دا!! ته‌نیا دژ به کورد کرا، که ئه‌م سته‌مه‌یان ئاوا ئه‌نجام دا‌و کارێکی زۆر نامرۆڤانه‌و دوور له هه‌موو شارستانیه‌ت و هه‌ستی مرۆڤی ئازادیه،که ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ی کوریان ئه‌نجامد. 5.3.2009 هه‌نده‌ران
خوایه پیرۆز بێ له کوردسـتانم
سه‌رکه‌وێ کوردوگشت نیشــتانم
ئاڵای پیرۆزی کوردســــتانی من
هه‌رشــه‌کاوه‌بێ له‌جیـهانی من
بمرن‌دوژمن‌و خــائین و ناکه‌س
دوربن‌له‌کوردم‌نه‌یاری تـه‌ره‌س
سه‌رکه‌وێ ئه‌وه‌ی‌که‌وادڵســـۆزه
هه‌رده‌م قوربانی‌خاکی‌پێــ‌رۆزه
بژی پێشمه‌رگه‌بۆ کوردســـتانم
بۆ‌سه‌ربه‌خۆیی‌خاکی کــوردانم
کوردێ که‌دژه به کوردســتانی
خوایه‌کوێر‌ببێ هه‌ردو‌چـاوانی
بژی‌پێشمه‌رگه، مردن بۆ‌دوژمن
سه‌رکه‌وێ‌کوردو‌کوردستانی‌من 2010.3.8 هه‌نده‌ران