ئه‌مرِۆ چوارشمه به‌رواری{ 03.03.2010} كات ژمێر 11 نیوه رِۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی فرانكفۆرتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆ بونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سازدا له‌شاری { ئێسلینگین سه‌ر به ناوچه‌ی بادن ڤۆرتمبێرگ} به سه‌رپه‌رشتیاری كارگێرِی لیژنه‌ی ناوچه و به‌ر پرسی كاتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی فرانكفۆرتی پارتیمان هه‌ڤاڵ ( دیاری عمر رِه‌شید ) و ( دلێر سیدا )كارگێرِی رِێكخستنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا وبه‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رِێكخستنی 4 و به‌رپرسی به‌دواچونه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڤاڵی به‌رپرس جه‌ختیان له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌ك رِیزی پێكهاته‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كرده‌وه كه بتوانن رِێژه‌یه‌كی زۆر كوردستانیان به هه‌موو پێك هاته‌و چین وتوێژه‌كانیه‌وه به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگ دان بانگ هێژ بكه‌ن بۆ زامن كردن و پاراستنی ده‌ست كه وته‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌و گه‌رِاندنه‌وه‌ی{ كه‌ركوكی دڵی كوردستان } و ناوچه‌كانی تری كوردستان زامن كردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 گشت ماده ده‌ستورییه كێشه له‌سه‌ره‌كان وبه‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پلانه گلاَویه‌كانی شۆڤێنیزمه بیر ته‌سك شه‌مشه‌مه كوێره‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلا نه ژه‌هراوییه ده‌ره‌كیه كانی پشت په‌رده‌ی ئقلیمیه كان و هێنانه‌دی خه‌ون و ئاره‌زووه كانی گه‌له‌كه‌مان و وزیاتر ئاوه دانیو بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی وكشتو كاڵی كوردستان‌مان,نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته دێ بوو ن له‌كوردستان كردنه‌وه‌ی زیاتری زانكۆ‌و سه‌نته‌ری رِۆشن بیری بۆ جه‌ماوه‌ری گه له‌كه‌یان.
وه هه‌رچه‌نده تاك وكۆی گه‌لی كورد به‌هشیاری وهه‌ستیاره‌وه ده‌نگ ده‌ده‌نه نوێنه‌ران و رِا به‌رانی گه‌له كه‌یان كه‌پێك هاته‌ی لیستی (372) وه چه‌واشه‌كاری زه فه‌ریان پێ نابات ,چونكا میله‌ت و جه‌ماوه‌ر ده‌زانن به‌چ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان پاراست وه و تا ئه‌م رِۆ ناحه‌زان ووشه‌ی كورد‌و پێشه‌مه‌رگه‌و ئالاَی كوردستان گلاَو بكه‌ن بۆیه نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی زامنی ده‌رچوونی لیستی( 372 ) دوپات كرده‌وه چونكا جه‌ماوه‌ری زیندوی گه‌له‌كه‌یان باش ده‌ناسن كه پۆلاَ ئاسا خۆرِاگرن له به‌رامبه‌ر چه‌واشه كاری‌دا.
وه نوێنه‌رانی هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێش وازی پرۆسه‌ی ده‌نگ دان كه‌له سه‌ر بنه‌مای شارستانی و دیموكراسی ده‌ر نه‌چێت وه پلانی تۆكه‌مه‌ی بنه‌ككانی ده‌نگدانیان دارِشت له‌رِۆژانی 5.6.7.03.2010 به هێمنی به‌رِێوه بچێت.
به‌تایبه‌ت له‌شاری مانهایم وكۆلن وه‌ك سنوری به‌رفراوانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی فرانكفۆرت
وه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ( دلێر سیدا ) دڵنیایی و هه‌م ئاهه‌نگی خۆیانی دووپات كرده‌وه .
كۆ بوونه‌كه تا كات ژمێر 2 پاش نیوه رِۆی خایه‌ند
لیژنه‌ی ناوچه‌ی فرانكفۆرت