هه‌موو عێراقیێک خوی ئاماده دکات بو به‌شداربون و رویشتن بو بنکه‌کانی ده‌نگدان و هه‌لبژارتنی هه‌رلایه‌نێک که‌سێک به گوێره‌ی ره‌زامه‌ندی خوی، که وه‌کو نوینه‌ری خوی له په‌رله‌مانی عێراق ببینێت. ئه‌لمانیا یه‌کێکه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی که هه‌لبژاردن لێ ده‌کرێت وه له چوار بنکه هه‌لبژاردن ده‌کرێت:
برلین- کولون- مانهایم و میونیخ
هه‌موو ئاماده‌کاریێک بو روژانی هه‌لبژاردن ئاماده‌یه که له روژانی 5.6.7.ئادار له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تاکو کاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
بو ئه‌وکه‌سانه‌ی که مافی ده‌رچون له شوێنی خوی که له 30 کیلومه‌تر یان نیه وه وه‌سیقه‌کانی خویان ته‌سلیمی پولیسی ئه‌لمانیان کردوه ، به سوپاسیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخوی ئه‌لمانیا په‌یوه‌ندی به هه‌موو هه‌رێمه‌کانی کردوه که وه‌سیقه عێراقیه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاتی بیده‌نه خاوه‌نه‌که‌ی و پاش هه‌لبژرادن بویان بگه‌رێنه‌وه هه‌روه‌ها رێگه به‌و که‌سانه بیده‌ن هاتوچو بکه‌ن بو بنککانی ده‌نگدان له ئه‌لمانیا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت ئیشاره‌تی به‌وه کردوه که له بریاری پێش‌و له‌ماوه‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی کانونی دووه‌می 2005، ته‌نها یه‌ک که‌سی عێراقی که‌لکی له‌م بریاره وه‌رگرتبو. به کیتابێکی تری حکومه‌تی یه‌کگرتو له سه‌ر قانونی نیشته‌جێبون که رێگه به په‌نابه‌ره‌که ده‌درێ بو گه‌رانه‌وه‌ی جه‌واز بو کاتێکی دیاریکراو وه پێویست، هه‌روه‌کو له فه‌قه‌ره‌ی ژماره 5.6.50 هاتوه.
هیوادارین ئه‌م ئاگاداریه بڵاویکه‌ن
بو وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ناونیشانی بنکه‌کانی ده‌نگدان له ئه‌لمانیا له‌م لینکانه بینێرن
www.ocv-ihec.com
www.iraqiembassy.de-berlin.de/docs/arabic