بـه پالپشتی لیـژنـه‌ی ناوچـه‌مان ناوچـه‌ی (دانمارك) و دوای ئاماده‌كاریێكی باش و شایسته,له كاتژمێر17 پێنجی ئێواره‌ی رۆژی1/3/2010 كومه‌له‌ی ئیسیاتیڤی كورد وچـه‌ند كومه‌له‌ی تری كوردستانی,له‌وانـه(یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان) له (دانمارك)هه‌لسان به به‌رز و پیرۆز راگرتنی (31)ــه‌میـن سالرۆژی یادی (بارزانی نـه‌مـر) ســه‌ره‌تای یاده‌كـه,وه‌ك نه‌رێتێكی هه‌میشه‌یی خوله‌كێك وه‌ستان و رێزلێنان بۆ گیانی پاكی (بارزانی نه‌مر)و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان یاده‌كه ده‌ستی پێكرد.پاشان له‌لایـه‌ن بـه‌رێــز(عدنان ئاغاجان) ســه‌رۆكی ئینسیاتیڤی كورد له دانمارك به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان كرد.دواتر ووتاری لیـژنـه‌ی ناوچـه‌مان له لایـه‌ن هه‌ڤال (موسی محمد رشــید)لێپرسراوی لیـژنـه‌ی ناوچـه‌وه هاته پێشكێشكردن.به‌شی یه‌كه‌می ووتاره‌كه به‌خێرهێنانی نوێنه‌ری پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستانی و میوانان و ئاماده‌بوان به‌گشتی و به‌خێرهێنان و سووپاسكردنی ماموستای نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و رۆناكبیری كورد كاك(حامد گه‌وهه‌ری) به‌تایبه‌تی و سووپاس و ده‌ستخۆشی كردن بوو له ئینسیاتیڤی كورد و كومه‌له‌كانی تری كوردستانی ,كه به‌م ئه‌ركه پیرۆزه هه‌لساین و ئه‌م ماندوبونه خستیانه ئه‌ستوی خۆیان.به‌شی دوه‌می راپورته‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ باسكردن ورونكردنی گرنگی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدرال و,له‌و روانگه‌وه داوا له ئاماده‌بوان و هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف كرد كه رۆله بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگی خۆی بده‌ن ,چونكه بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌نگدان مافی هه‌رتاكێكه‌و ئه‌بێت ئه‌و مافه‌ی خۆی به‌كار ببات ,به‌لام بۆ ئێمه‌ی كورد مافێكی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی وته‌نانه‌ت دینیشـــــــــــــــــــــــــــه.
شــایانی باســــه, نوســه‌ر و رۆنامه‌نوسو رۆناكبیری كورد كاك(حامد گه‌وهه‌ی) هاتبوو بانگهێشتكردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و, به ئاماده‌بوونی ,ژماره‌یێكی به‌رچاوی كوردستانیانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان وئاماده‌بوونی شاند ولێپرسراوی زوربه‌ی پارت وكومه‌له كوردیه‌كانی(دانمارك).به‌رێز كاك(حامد گــه‌وهه‌ری)سمینارێك به‌ناوو نیشانـی رۆلی بارزانی نه‌مر و بارزانیه‌كان له‌كوماری كوردستان(مه‌هاباد)پێشكـه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد. له‌م سمیناره‌دا كورگێر,پێشه‌كی باسێكی بزوتنه‌وه‌ی كورد و چونیه‌تی په‌یدابوون وسه‌رهه‌لدانی یه‌كه یه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌كانی گه‌لی كوردمان هه‌رله بزوتنه‌وه‌ی سالی(1880) به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ(عوبه‌یدولای نـه‌هری) تاكودرۆست بوونی كوماری كوردستان (مه‌هاباد) و تاكو رۆژی ئه‌مرۆ مان كرد, كورگێر به‌شێوه‌یێكی تێرۆ ته‌سه‌ل و زانستیانه‌و به دیكومێنت و به‌لگه‌وه باسی رۆلی به‌رچاو و كاریگه‌رانه‌ی بارزانی نه‌مر و بارزانیه‌كان له دروست بوون و چونیه‌تی به‌رگری كردن له كوماركرد.
دواتر و له به‌شی دوه‌می یاده‌كـه, ووتار و بروسكـه‌ی پارته سیاسیه‌كان و كومه‌له كوردیه‌كان هاتنه پێشكێشكردن, ئینجا به چه‌ند پرسیار و وه‌لام دانه‌وه,یاده‌كـه كوتای پێهات .مه‌و یاده‌كه تاكو كاتژمێر21 نوی ئێواره درێژه‌ی هه‌بوو .به‌راستی یادێكی پرشكومه‌ندو سه‌ركـه‌وتوو و پرسوود بوو. بۆیـه دوباره به‌ناوی لیـژنـه‌ی ناوچـه‌مانــه‌وه پر به‌دل سووپاس و ده‌ستخۆشی له ئینسیاتیڤی كورد و كومه‌له‌كانی تری كوردستانی و به‌رێز كاك (حامد گه‌وهه‌ری) ده‌كـه‌یـن ,به‌راستی ئاماده‌كاریێكی باش بۆ هاتبوو كردن و ماندوبوون.
بـــژی كــورد بــژی كــوردســــتان , نــه‌مری و ســـــــه‌ربـه‌ری بۆ بارزانی نه‌مر و هه‌مووشـــــــه‌هیدان
لیــژنــه‌ی ناوچــه‌ی ــ دانمارك ــ 3/3/2010